زياتر له 25 هه‌زار هاووڵاتی له كه‌مپی هۆل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق
K24 – هه‌ولێر:
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمه‌ریکا ئاشكرایكرد، زیاتر لە 25 هەزار هاووڵاتی عێراقییان لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، لە راگەیه‌ندراوێکدا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، به‌شێكی دیكه له عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆڵ كه پێكهاتبوون له 142 خێزانی عێراق کە تێكرا ژمارەیان 580 کەس بووە گەڕێندرانەوه بۆ سەنتەری چاکسازی جەدعە یەک لە عێراق.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا زیاتر 25 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئێریک کۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمه‌ریکا رایگەیاند، به هاوکاری هەسەده کار بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دەستگیرکراوانی ناو کەمپەکه دەکەن، هه‌روه‌ها کەمکردنەوەی ژمارەی دەستگیرکراوان مەترسییەکانی داعش لەناو کەمپەکه کەمتردەکاتەوه.
کۆریلا باسی له‌وه‌شكردووه، کەمپی هۆل بەردەوام دەرفەتێک بووه بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش، كه بە گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوانی ناو کەمپەكە مەترسی سەرهەڵدانەەوی داعش له عێراق و ناوچەکە کەمدەبێتەوە.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه، پرۆسەی گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوەکان له كه‌مپی هۆل بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گرنگه بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.