رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراق زياديكردووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی كاردانه‌وه جیهانییه‌كان و گۆڕانی نرخی دراو رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراق 7% زیادیكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، عه‌بدول زه‌هره ئه‌لهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا و ناسه‌قامگیری نرخی دراو له عێراق له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بووه‌ته هۆی گرانبوونی نرخی كاڵاكان له بازاڕدا، به‌مه‌ش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئه‌لمه‌هداوی روونیكردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له (6 بۆ 7%) له‌سه‌ر رێژه‌ی پێشووتر زیادیكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌ت پلانی هه‌یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئه‌ویش به پشتگیریكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هاورده‌كردنی پێداویستییه‌كان له ده‌ره‌وه و پارێزگاریكردن له به‌های دراوی عێراقی.