پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتوو؛ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

Kurdistan
Kurdistan

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژە بەوەشدرا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1- 3) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

هەروەها خێراى با لەسەرخۆ دەبێت و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان کەمێک چالاک تر دەبێت و، ئاراستەی با رووەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، مەوداى بینین لە نێوان (9 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.

.

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەینێ سێشەممە (24ـی کانوونی دووەم)، ئەوە خراوەتەڕوو، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.

هەروەها مەوداى بینین لە رۆژی سێشەممە لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی  10 پلەى سیلیزى

دهۆک  14 پلەى سیلیزى

کەرکوک  16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  10 پلەى سیلیزى

زاخۆ  15 پلەى سیلیزى

سۆران  10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  16پلەى سیلیزى