پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چێڵسی به‌ڕێوه‌یه
پرێمه‌رلیگ تا دێت زیاتر له نێو سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان ده‌دره‌وشێته‌وه و زیاتر سه‌رنجی جیهان به‌خۆیه‌وه راده‌كێشێت، تا دێت سه‌رمایه‌ردار و بازرگانه گه‌وره‌كان و راهێنه‌ره ناوداره‌كان به وێنه‌ی پێپ گواردیۆلا، یۆرگن كلۆپ و تێن هاخ و ئه‌دی هاو و ڕوو له‌و خوله ده‌كه‌ن و بووه‌ته یه‌كێك له گرانبه‌هاترین خوله‌كانی جیهان.
كاریگه‌ری خاوه‌ن بازرگانه‌كان رۆڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كان هه‌بووه، نموونه‌ی به‌رچاویش مانچسته‌ر سیتی كه به خاوه‌نه زه‌نگینه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی توانیویه‌تی له دوایین 5 نازناوی پرێمه‌رلیگ 4 نازناو بباته‌وه. له‌م دواییه‌دا یانه‌ی نیوكاسڵ به پاڵپشتی خاوه‌نه عه‌ره‌به سعوودییه‌كان توانیان له دواوه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه بۆ خانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبكشێن، ئه‌گه‌ری زۆره وه‌رزی داهاتوو له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری بكات. ئه‌وه له كاتێكدایه له وه‌رزی رابردوو شه‌ڕی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه ده‌كرد و زۆر نزیك بوو بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێت.
پاره‌ی زۆر وایكردووه له هه‌موو جیهان راهێنه‌ره ناوداره‌كان و یاریزانه ئاستبه‌رزه‌كان بۆ پرێمه‌ر لیگ شۆڕ ببنه‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا پرێمه‌رلیگ بووه‌ته به‌هێزترین خولی تۆپی پێی جیهان.
كاریگه‌ری ئه‌م سه‌رمایه زۆره له سه‌ركه‌وتندا به‌ڕاده‌یه‌كه كه لیڤه‌رپوول به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری ئه‌مساڵ تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی داهاتوو له‌ده‌ست بدات. هه‌ر بۆیه یۆرگن كڵۆپ له زۆربه‌ی لێداوانه‌كانی ئاماژه‌ی به بێ پاره‌یی یانه‌كه‌ی كردووه.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا و دوای ئه‌وه‌ی رۆمان ئهبڕامۆڤیچ خاوه‌نی رووسی یانه‌ی چێڵسی و به‌هۆی په‌یوه‌ندی باشی ئه‌و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بریتانیاوه دوورخرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی بتوانێت له چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، هیچ چاره‌یه‌كی نه‌ما جگه له‌وه‌ی كه یانه‌كه‌ی بفرۆشرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پێنج نازناوی پرێمه‌رلیگ دوو چامپیۆنزلیگی برده‌وه ملیاردێره رووسه‌كه چێڵسی جێهێشت و سه‌رجه‌م پشكه‌كانی خۆی له‌و یانه‌یه فرۆشت.
له كۆتاییدا تاد بۆیلی (Todd Boehly) یانه‌ی چێڵسی كڕی و بوو به خاوه‌نی ئه‌م یانه له‌نده‌نییه. تاد بۆیلی بازرگان و سه‌رمایه‌داری سه‌ركه‌وتووی ئه‌مریكی، خۆشی خاوه‌ن پێشینه‌ی وه‌رزشییه و خاوه‌نی یانه‌ی بێسبۆڵی لۆس ئه‌نجلۆسه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی یانه‌ی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلێس لیكه‌رز و یانه‌ی باسكه‌ی ژنانی لۆس ئه‌نجلێس سپاركسه. هه‌روه‌ها بنیاتنه‌ری كۆمپانیای (Eldridge Industries) بۆ بیمه‌ی ته‌مه‌ن و پیشه‌ی خۆراكی و كڕین و فرۆشتنی بینا و بیناسازی. هه‌روه‌ها بۆیلی خاوه‌نی كۆمپانیای وه‌رزشی فانتێزیای DraftKings و جلوبه‌رگی وه‌رزشی ئه‌لكترۆنی Cloud9یه.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی كڕی، ده‌ستی كرد به كڕینی یاریزانی ئاستبه‌رز و گرانبه‌ها. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا تۆماس توخێلی ده‌ركرد و گراهام پۆته‌ری كرده راهێنه‌ر. تاكو ئێستاش یاریزانانی وه‌كو فوفانۆ، كوكورلا، ستێرلینگ، بادیاشرلی، كولیبالی، چۆكۆئێ مێكا، سانتۆس، ئۆبامیانگ، دارتو فوفانا، فیلیپس، سلۆلینا و دێنیز زه‌كه‌ریای كڕیوه. له‌م دواییه‌شدا توانی له كێبڕكێی كڕینی مۆدریكی ئۆكراینی له ئارسێناڵ بباته‌وه و بڕی 88 ملیۆن پاوه‌ندی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره لاوه خه‌رج كردووه. گشت یاریزانه‌كانی به بڕه پاره‌یه‌كی به‌رچاو كڕیوه كه زیاتر له 400 ملیۆن پاوند ده‌بێت.
خاڵی گرنگی كڕیاره‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاریزانانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌ی چێڵسیدا ده‌مێننه‌وه و بۆنده‌كه‌یان درێژخایه‌نه. به‌ڵام پشتی په‌رده‌ی ئه‌م هه‌موو پاره خه‌رجكردنه چییه و تاد بۆیلی چی ده‌وێت؟
ئێستا تۆپی پێ پیشه‌یه‌كی بازرگانییه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت پاره‌ی تێدا خه‌رج بكرێت. واته پاره ده‌وری یه‌كه‌م ده‌بینێت. ئه‌م خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت تیپێكی ئاستبه‌رز و به‌هێز بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو دروست بكات. له‌ڕاستیدا ئه‌و چاوی له داهاتووی تۆپی پێیه و ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له خولی ئینگلته‌را و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا حوكمڕانی بكات. ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ی خه‌رج كردووه كه بتوانێت ركابه‌ره‌كانی وه‌كوو مانچسته‌ر سیتی هه‌میشه پاڵه‌وان، مانچسته‌ر بونایتد كه له بێ به‌ختی بارسێلۆنا له رۆژانی باشی خۆی دایه، نیوكاسڵی ئاستبه‌رز و ته‌نانه‌ت لیڤه‌رپولیش كه له‌م دواییه‌دا ئاستی دابه‌زیوه، ركابه‌رێكی باش بێت و لێیان بباته‌وه.
پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئایا له ساڵانی داهاتوودا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م یانه‌یه بین له پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ؟
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی