ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی تێوه‌گلانیان له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتی ئۆكرانیا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی (ئه‌ی ئێف پی) بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئۆكرانیا بڵاویانكردبووه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا زێدهڕووییان له كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی سه‌ربازی بۆ سوپای ئه‌و وڵاته كردووه و گه‌نده‌ڵیان كردووه، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌نێو ئه‌و به‌رپرسه باڵانه‌ی ئۆكرانیا كه دهستیانلهكاركێشاوهتهوه، فیاچیسلاف شابوفالۆف، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، كه به‌رپرس بووه له دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستی بۆ سوپای ئۆكرانیا؛ كێریلۆ تیموشینكۆ، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا و ئۆلیسكی سیمینیكۆ، جێگری داواكاری گشتییه.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری سۆپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، رۆژانه چه‌كی گران و پێداویستی سه‌ربازی پێشكه‌شی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.