نەوزاد کامیل: به‌شه‌خۆراكی سێ مانگ له كۆگاكان ئاماده‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌ییاند به‌شه‌خۆراكی سێ مانگ له كۆگاكان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شبكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نەوزاد کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی مانگه‌كانی (كانوونی دووه‌م، شوبات و ئادار) له كۆگاكان ئاماده‌یه و مانگانه‌ش به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی دڵنیایی دایه هاووڵاتییان كه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، نه‌وزاد كامیل داوای له هاووڵاتییان كرد به‌هۆی به‌رز و نزمی به‌های دۆلاره‌وه مادده خۆراكییه‌كانی به‌شه‌مانگانه كه وه‌ریده‌گرن نه‌فرۆشنه‌وه و گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه و هاووڵاتییان ناچارنه‌بن پێداویستی خۆیان به نرخی زیاتر له بازاڕدا بكڕن، په‌له‌ده‌كه‌ن له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان سوودی لێوه‌رگرن و بۆ خۆراكی رۆژانه‌یان به‌كاریبهێنن.