نه‌رمین مه‌عروف: بودجه‌ی 2023 ده‌بێته گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووی عێراقدا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو، حكومه‌تی عێراقی بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2023 ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات بۆ په‌سه‌ندكردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسایی بودجە بگاتە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و گفتوگۆکردنیش بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجهمه ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.
نه‌رمین مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ئەمساڵ و قەبارەکەی نزیکەی 200 ترلیۆن دینارە کە ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و روونیكرده‌وه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023 به 65 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ دیاریكردنی نرخی دۆلار، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بانكی ناوه‌ندی بڕیاره‌كانی به هاوبه‌شی لهیلاهن ده‌سته‌یه‌كه‌وه ده‌درێت و ئاشكراشیكرد، چه‌ند جارێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی كردووه و هیچ جۆره نیازێكیان نییه ده‌ستكاری له نرخی دۆلاردا بكه‌ن به‌رامبه‌ر دینار وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان دیارییانكردووه و ئه‌و نرخه‌ی ئێستا له بازاڕدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندییه‌وه نییه.