له عه‌نكاوه به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌یه‌كی نوێ داده‌نرێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌یه‌كی یه‌كێتی كریستیانی ئینجلیی دابنێت.
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌كه، كاتژمێر (10:00)ـی پێش نیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی كریستیان و به‌رپرسانی ئیداری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كڵێسه‌كه، بانگهێشتی میوانه‌كانی كردووه بۆ ئاماده‌بوون له مه‌راسیمه‌كه.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی كڵێسه‌یه‌كی ئینجیلی له عه‌نكاوه یه‌كێكی دیكه‌یه له هه‌نگاوه‌كانی فره ره‌نگی و هه‌مه‌چه‌شنی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا.