ريال مه‌دريد 200 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی ئه‌م دوو یاریزانه ئاماده كردووه

سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه له‌سه‌ر داوای زیدان پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ كڕینی دوو یاریزان ئاماده كردووه و باس له گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی دیكه‌ش كراوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فلۆرێنتینۆ پیرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 200 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی پۆگبا و لیڤاندۆڤسكی ئاماده كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م دوو یاریزانه له‌سه‌رووی لیستی داخوازییه‌كانی زیدانه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ریال مه‌درید، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده كه ڕازیبووه هه‌مان ئه‌م نرخه‌ی كه یوڤی داوای كردووه له پێناو پۆگبا بیدات.
رۆژنامه‌ی ئاسی راشیگه‌یاندووه كه زیدان ده‌یه‌وێت له هێڵی ناوه‌ند پشت به (پۆگبا) ببه‌ستێت و به ته‌واوه‌تی خامیس رۆدریگێز و ئیسكۆ په‌راوێز بخات، لیڤاندۆڤسكیش ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزیما.
هه‌روه‌ها باس له دوو یاریزانی دیكه‌یش كراوه كه زیدان چاوی تێبڕیون كه پێكهاتوون له (ئالابا) له بایرن میونشن و (كانتی) له لیسته‌ر سیتی، ئێستا ریال مه‌درید سه‌رقاڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانانه‌یه.