ئاسۆ رۆسته‌م: هه‌ولێر و دوو یانه‌ی سعوودیه ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووم

ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌ستێره‌ی كورد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سالمیه‌ی كوێتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و چه‌ندان ئۆفه‌ری له وڵاتانی میسر، سعوودیه و یانه گه‌وره‌كانی عێراق پێگه‌یشتووه.
ئاسۆ رۆسته‌م له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و وه‌رنه‌گرتنی شایسته‌داراییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سالمیه‌ی كوێتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاسۆ رۆسته‌م كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جامی كه‌نداوی برده‌وه، ده‌شڵێت: كارگێری یانه‌ی سالمیه‌ی كوێتی زۆر هه‌وڵی دا رازیم بكات بۆ ئه‌وه‌ی بمێنمه‌وه، به‌ڵام من بڕیاری خۆمداوه و گرێبه‌سته‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و سبه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سلێمانی.
ئاسۆ رۆسته‌م كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری 11 گۆڵی بۆ یانه‌ی سالمیه‌ی كوێتی كردووه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند چه‌ندان یانه‌ی نێوخۆ و ده‌ره‌وه له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه.
ئاسۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوو یانه‌ی خولی نایابی سعوودیه و یانه‌یه‌كی میسری په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، له نێوخۆی عێراقیش یانه‌كانی زه‌ورا، جه‌وییه و هه‌ولێر ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووم.
ئه‌و ئه‌ستێره كورده به كوردستان24 گوت: له رۆژانی داهاتوو بڕیار له چاره‌نووسی خۆم ده‌ده‌م و ئه‌زموونێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی نوێ تاقی ده‌كه‌مه‌وه.
ئاسۆ رۆسته‌م پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، سلێمانی، دهۆك و هه‌ولێر كردووه، له وه‌رزی 2021 ـ 2022 له خولی نایابی عێراق به درێسی یانه‌ی نه‌ورۆز 18 گۆڵی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزان نێوخۆی عێراق له‌و ساڵه‌دا 18 گۆڵ بكات.