سكرتێری گشتی ناتۆ: پوتن ده‌یه‌وێت باكووری ئه‌وروپا داگیربكات
K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژه به پلانێكی نوێی سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات بۆ داگیركردنی باكووری ئه‌وروپا و ئاشكرای كردووه، رووسیا چەک لە ئێران و کۆریای باکوور وەردەگرێت و ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی فراوان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند"هیچ ئاماژەیەکمان پێنەگەیشتووە ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئامانجی خۆی گۆڕیبێت لە شەڕ و داگیرکارییەکانی لە ئۆکرانیا.
سكرتێری گشتی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پوتن هه‌وڵ بۆ داگیركردنی باکووری ئەوروپا ده‌دات و ئێستاش ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی دیکە، كه هەزاران سەرباز ئامادە دەکات و چەک لە ئێران و کۆریای باکوور وەردەگرێت.
هه‌روه‌ها ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا كرده‌وه و رایگه‌یاند، ناردنی چەک و تەقەمەنی و تانک بۆ ئۆکرانیا گرنگە و پێویسته راهێنانیش به ئۆكرانییه‌كان بكرێت بۆئەوەی بزاندرێت چۆن دەتوانن سیستم و چەکی ناتۆ بەکاربهێنن.
سه‌باره‌ت به بڕیاری هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا، كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ناردنی تانك بۆ ئۆكرانیا سكرتێری گشتی ناتۆ پێشوازی له‌و بڕیاره كرد و رایگه‌یاند دڵنیام به‌زوویی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.