ئیستانبوڵ.. لە خانوویەکدا چوار کەس بەمردوویی دۆزرانەوه
K24 - هه‌ولێر:
لە شارۆچکەیه‌كی سه‌ر به ئیستانبوڵ، لە خانوویەکدا چوار کەس بەمردوویی دۆزرانەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە شارۆچکەی سانجاکتەپە لە پارێزگای ئیستانبوڵ، لە خانوویەکدا چوار کەس بەمردوویی دۆزرانەوە.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تیمەکانی پۆلیس لە خانووه‌كه‌دا ته‌رمی چوار كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه، کە سیانیان منداڵ بوونه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.