كڕیارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2022 زۆرترین موڵكیان له له‌نده‌ن كڕیووه

K24 – هه‌ولێر:
ژمارەی کڕیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کڕینی موڵک و ماڵ لە ناوەڕاستی لەندەن لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022ـدا بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.
بەپێی ئامارەکان کڕیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 11%ـی مامەڵەکانی خانووبەرەیان لە ژمارەیەک گەڕەکی گرانبه‌های لەندەن ئه‌نجامداوه، ئەمەش وایکردووە کە لە دوای وەبەرهێنەرانی ئەوروپا و بەریتانیاوە بێن، هەروەها گرێبەستکارانی بیانی ساڵی رابردوو 57%ـی وەبەرهێنانی خانووبەرەیان لە لەندەن كردووه.
به‌گوێره‌ی ئامارەکانی کۆمپانیای راوێژکاری موڵک و ماڵی نایت فرانک، ژمارەی کڕیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کڕینی موڵک و ماڵ لە ناوەڕاستی لەندەن لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022دا بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە، چونکە سوودیان لە لاوازبوونی پاوەند و هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كانی کۆرۆنا و موڵکدارییەتی وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها نایت فرانک ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوایین جار کە کڕیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێژەیەکی بەرزتریان له ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی كڕێنی موڵك له له‌نده‌ن تۆماركردبێت ساڵی 2015 بوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، بەرپرسی توێژینەوەی نیشتەجێبوون لە بەریتانیا لە کۆمپانیای نایت فرانک رایگەیاندووە، بە بەراورد لەگەڵ هەندێک ناوچەی جیهان، کڕیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادتربوون لە گەشتکردن بۆ لەندەن و سوودیان لە لاوازبوونی پاوەند وەرگرتووە.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی زۆرترین كڕینی موڵكی له‌لایه‌ن كڕیارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه لێكراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی هه‌شت ئیتۆن لەین كڕدراوه کە یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی لەندەن و بەهای شوقەیەکی دوو ژووری نووستن لە 3.8 ملیۆن پاوەندەوە دەستپێدەکات.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 دا، وەبەرهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها 2.2%ی کۆی فرۆشیان لە دیارترین گەڕەکەکانی لەندەن پێکهێناوە، بەو پێیەی ناوچەکە - لەگەڵ بەشێکی زۆری جیهان- زنجیرەیەک لە سنووردارکردنی توندی کۆمەڵایەتی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو دەکرد.
ئێستا لەندەن کە زیاتر لە هەموو شارەکانی جیهان لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2022ـدا، سەرنجی وەبەرهێنانی بیانی بۆ خۆی راکێشاوە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ رووبەڕووی نادڵنیایی ببێتەوە سەبارەت بە بەهای خانووبەرە، ئەوەش بەهۆی بەرزکردنەوەی سووی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی به‌ریتانیاوه.