بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی لافاو كۆمەڵێك پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی لافاو كۆمەڵێك پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی لافاو و رێگەگرتن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانییكه، ژمارەیەك پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە چەند گەڕەكێكی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی بەردەوامیی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی شارەكەیە و بە تەواوبوونیان، كاریگەرییان لەسەر كەمبوونەوەی مەترسیی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی باراناو دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سنووری شارەوانیی ئاكرێ.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جگە لە پڕۆژەكانی ئاوەڕۆ، ئێستا لە بوارەكانی دیكەشدا ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە سنوورەكەدا جێبەجێ دەكرێن.