له ماوه‌ی مانگێك 3 كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌یه

تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش له ماوه‌ی مانگێك 3 كلاسیكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێواره‌وی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 جه‌نیوه‌ری 2022، تیروپشكی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین راكێشرا، له‌م قۆناغه‌دا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره یارییه‌كانی چوونی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له رۆژی 1ـی مانگی 3ـی ئه‌مساڵ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
دواتر له 19ـی هه‌مان مانگ له كامپ نوو ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له لالیگا به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
14 رۆژ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م یارییه، دیسان كلاسیكۆیه‌كی دیكه له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له جامی شای ئیسپانیا خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه و 31 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ئاتڵێتیك بلباو به 23 نازناو له پله‌ی دووه‌م دێت، هه‌رچی ریال مه‌دریدیشه به 19 نازناو پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.