پارێزگای هه‌ولێر.. له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی سێشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند هیچ هۆكارێك به پێویست نابینن تاكو بكرێته پشوو.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه (30ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "وەک پارێزگای هەولێر، هیچ هۆکارێک بە پێویست نابینین تاکو بەیانی ڕۆژی سێشەممە 31ـی كانوونی دووه‌می 2023 بکرێت بە پشوو".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر هاووڵاتییانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه بەیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.