به وێنه.. له‌م وڵاته ئیسلامییه مه‌چووه مزگه‌وت.. چونكه خۆی دێته لات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵخی هاتووچۆوه، بووه‌ته كۆسپێك له‌به‌رده‌م نوێژخوێنان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا بگه‌نه مزگه‌وت و به كۆمه‌ڵ نوێژه‌كانییان ئه‌نجام بده‌ن، به‌تایبه‌تیش له هه‌ندێك ناوچه‌ی جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنیزیا.
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی نوێژخوێنان چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌ویش به په‌یدا بوونی مزگه‌وتی گه‌ڕۆم له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژخوێنان به ئاسانتر بتوانن نوێژه‌كانی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
له‌گه‌ڵ گوێبیستبوونی بانگ، سۆتینكۆ كه گه‌نجێكی ئیندۆنیزییه، خۆ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی گه‌ڕۆكدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی ئه‌وه ده‌چێته دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌رده‌وام نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كانی له مزگه‌وت له‌ده‌ست ده‌چێت، چونكه شه‌قامه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌ی جاكارتای پایته‌خت، یه‌كجار جه‌نجاڵه.
ئێستا به‌هۆی مزگه‌وتی گه‌ڕۆكه‌وه، ئه‌و گه‌نجه دوو ئه‌رك له یه‌ك كاتدا ئه‌نجام ده‌دات، هه‌م هێنانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه، هه‌میش ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵ، له مزگه‌وته گه‌ڕۆكه‌كه‌وه.
مزگه‌وتی گه‌ڕۆك، پرۆژه‌یه‌كی نوێیه و ئۆتۆمبێلی بچووكه و دیزاینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت نوێژی به كۆمه‌ڵی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
مزگه‌وته‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ، له شه‌قامه‌كانی جاكارتا ده‌ركه‌وتووه، مزگه‌وته كارئاسانی بۆ زۆرێك له نوێژخوێنان بكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانییان بكه‌ن له پایته‌ختی گه‌وره‌ترین وڵاتی موسڵمان له جیهان.
مزگه‌وته گه‌ڕۆكه‌كه ده‌چێته جه‌نجاڵترین شوێنه‌كانی پایته‌خت، وه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ی یارییه وه‌رزشییه‌كان، یاخود ئه‌و شوێنانی فێستیڤاڵییان تێدا سازده‌كرێت.
له‌كاتی نوێژه‌كاندا، ده‌رگای ته‌نیشته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌كۆیه‌كی بچووك بۆ پێشنوێژه‌كه بۆ وتاردان، هه‌روه‌ها جلی تایبه‌تی نوێژ به‌سه‌ر نوێژخوێنانی ژن دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه فه‌رشێكی پاك كه بۆ نوێژكردن له‌سه‌ری گونجاوه، راده‌خرێت و جێگه‌ی نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بێته‌وه، ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش شوێنی تایبه‌تی بۆ ده‌ستنوێژشووشتنی تێدایه.
گه‌نجێك له باره‌ی نوێژكردن له‌و مزگه‌وته گه‌ڕۆكه ده‌ڵێت: "ده‌بوایه بچمه مزگه‌وتێك كه زۆر دووره لێره‌وه، به‌ڵام كاتێك بینیم ئه‌و مزگه‌وته گه‌ڕۆكه لێره‌یه، ئۆتۆمبێله‌كه‌م راگرت و نوێژه‌كه‌ی خۆمم لێره كرد، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیم ده‌دات و كاتێكی زۆرم بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌مدا بچم، چونكه له پایته‌ختین كه 10 ملیۆن كه‌س تێیدا ده‌ژی".
مزگه‌وته‌كه له كاته‌كانی نێوان 3ی نیوه‌ڕۆ تاكو حه‌وتی ئێواره هه‌یه، له ره‌مه‌زانیشدا له كاتی به‌ربانگدا، ژه‌مه خواردنێكی بچووكیشی دابه‌ش ده‌كرد.
خاوه‌ندارێتی ئه‌و مزگه‌وته گه‌ڕۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ده‌زگای مزگه‌وته‌كانی ئیندۆنیزیا"، كه رێكخراوێكی تایبه‌ته به دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان و دابینكرده پاڵپشتی دارایی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی له‌و جۆره و بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه مزگه‌وتی گه‌ڕۆك.
هه‌مزه فاتده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "ئێمه نیگه‌ران بووین له كه‌می شوێنی تایبه‌ت به نوێژكردن له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ردانیكارییان زۆره، وه‌كو ئاهه‌نگه‌كانی میوزیك، فێستیڤاڵ و یاریگاكان".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)