نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له نووسه‌ران و ئه‌دیبان ده‌كات

K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له ته‌واوی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كوردستان ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌بۆنه‌ی يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان ده‌كات و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌م یاده ده‌ڵێت: "له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه، له خه‌بات و كۆششى زياتر له نيو سه‌ده‌ى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد ده‌ڕوانين. خزمه‌تى ديار و به‌رچاويان به وێژه و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييان له سه‌رده‌مى پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز ده‌نرخێنين".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له كاتێكدا ئه‌م ياده ده‌كه‌ينه‌وه، جه‌خت له گرنگيى ئاماده‌يى و ڕۆڵى كاريگه‌رى نووسه‌ران ده‌كه‌ينه‌وه له بره‌ودان به گيانى نيشتمانپه‌روه‌رى و چه‌مك و به‌ها مرۆييه‌كان، بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو، پێشخستنى زمان و وێژه، پاراستنى ناسنامه و كولتوورى كوردى و قووڵكردنه‌وه‌ى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى نووسه‌رانى شه‌هيد ده‌نێرێت، كه له‌پێناوى ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا گيانيان به‌خشى و ده‌ڵێت: " بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان به نووسين و داهێنان و خزمه‌تى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌خشى. ياديان هه‌ميشه به خێر و سڵاو له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "چاومان له به‌رهه‌م و به‌رده‌وامى و داهێنانى زياترى نووسه‌رانى كورد و كوردستانه و وه‌ك هه‌ميشه هه‌موو پشگيرييه‌كى ئێمه‌يان ده‌بێت".