کارەبا لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی گەرمیان بەرهەمدەهێنرێت
K24 – ههولێر:
بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەو گازەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەفیڕۆدەچێت و دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکانەوە کارەبا بەرهەمدەهێندرێت.
ئهمڕۆ دووشهممه (13ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاویكردهوه، وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان، کە لە گازی بەفیڕۆچووی بیرە نەوتییەکانی حەسیرە، کارەبا بەرهەمدەهێنێت، ساڵی 2021 کارەکانی دروستکردنی تەواوبووە و دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە، ئێستاش 118 هەلی کاری ناوخۆیی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە رەخساندووە.
رووبەری وێستگەی کارەبای 165 مێگاواتی گەرمیان 35 دۆنم زەوییە و پێکهاتووە لە 180 موەلیدە و 45 گۆڕەڕ، توانای بەرهەمی کارەبای هەر موەلیدەیەکیش 0.9 مێگاواتە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرهەمی رۆژانەی ئەو وێستگەیە، زیاتر لە 100 مێگاواتە و هەوڵەکانیش بۆ زیادکردنی ئەو رێژەیە بەردەوامن.
بهگوێرهی بڵاوكراوهی فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان، کابینەی نۆیەم، له ههوڵهكانی بۆ کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پاراستنی ژینگە لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان. ههروهها ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەم وێستگەیە جگەلە سوودە ئابوورییەکەی، سوودێکی زۆریشی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبێت.