كتێبێكی رێبوار بابكهیی دهبێته یهكێك له پڕفرۆشترین كتێبهكانی پێشهنگای قاهیره
K24 - ههولێر:
كتێبێكی رێبوار بابكهیی، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له پێشانگای نێودەوڵەتی قاهیرە بۆ كتێب لە وڵاتی میسر دهبێته پڕفرۆشترین كتێبهكانی پێشهنگاكه.
كتێبی (دور الصراع السعودي-الايراني في رسم استراتجية الولايات المتحدة وروسيا الاتحادية في الشرق الاوسط) له نووسینی رێبوار بابكهیی، لە بنەمادا دوو بابەتی گرنگی بەیەكەوە گرێداوەو بەدوای كارو كارلێكی نێوانیاندا دەگەڕێت; كە خۆی لە بابەتی ململانێی نێوان دوو ئەكتەری سەرەكی لەسەر ئاستی سیستەمی هەرێمایەتی وەك ئێران و سعوودییە دەبینێتەوە و دەبەسترێتەوە بە ستراتیژییەتی دوو ئەكتەری گهوره وەك ئەمهریكا و رووسیا لەسەر ئاستی سیستەمی نێودەوڵەتی كە ئەم ململانێیە چۆن كاریگەری دەكات لەسەر داڕشتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمهریكاو رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوهڕاست.
ئهو كتێبه لە چوار بەش پێكهاتووە، لە بەشی یەكەم نووسەر باس لە چوارچێوەی تیۆری شیكردنەوەی بابەتەكە دەكات و تیشك دەخاتە سەر ئەو تیۆرانەی كە لێكدانەوەی زانستی بۆ چەمكی ململانێ دەكەن، لەسەر ئەو بنەما زانستییانە نووسەر لێكدانەوە بۆ ململانێی نێوان ئێران و سعوودییە دەكات و هۆكارو رەهەندەكانی ئەو ململانێیە دیاریدەكات.
لە بەشی دووەمی كتێبەكە، نووسەر بۆ ئەوەی بزانێت پێگەی سیاسی ئێران و سعوودییە لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوهڕاست دەستنیشان بكات، دەپڕژێتە سەر ناساندنی سیستمی سیاسی ئەو دوو وڵاتە و جیاوزاییەكانی وەك دوو دەوڵەتی ئاینگەرا و لێكەوتەكانی ئەم ململانێیە لە رووی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لەسەر ناوچەكە دیاریدەكات. هەروەها باس لە رۆڵی ئێران و سعوودییە دەكات لە ئیدارەدانی راپەرینەكانی یەمەن و سووریا، و چۆن كێشەكانی ئەو دوو وڵاتە كاریگەری كردووهتە سەر تۆخكردنەوەی ململنێی نێوان سعوودییە و ئێران.
لە بەشی سێیەمدا، نووسەر ئاماژە بۆ ستراتیژییەتی ئەمهریكا و رووسیا لەبارەی ئەم ململانێیە دەكات بەوەی كە ئایا ئەمهریكا هەر لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما تا سەردەمی ئیدارەی ترامپ و بە ئێستای ئیدارەی بایدنهوه، چۆن مامەڵەیكردووە لەگەڵ ئەم ململانێیە و ئایا ئەو سیاسەت و تاكتیكانە چیین ئەمهریكا دەیانگرێتەبهر بهرامبهر بەو ململانێیە و هەڵوێستی ئێران و سعوودیە چیبووە لە بارەی ئەم سیاسەتانەی ئەمریكا؟ بە هەمان شێوە، نووسەر هەر لەو بەشەدا تیشكی خستووهتەسەر ستراتیژییەتی رووسیا لەو بارەیەوە كە چۆن مامەڵەیكردووە لەگەڵ ئەو ململانێیە و هەڵوێستی ئێران و سعوودییە چیبووە لەو بارەیەوە.
لە بەشی چوارەم و كۆتایی، نووسەر تیشك دەخاتە سەر پەیوەندی كارلێككراوی نێوان ململانێیەكە و بەرژەوەندییە سیاسی، ئابووری، ئەمنی، سەربازی و جیۆسیاسی ئەمهریكا و رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوهڕاست و دواتر بە چەند سیناریۆ پێشبینی ئایندەی ململانێی نێوان سعوودییە و ئێران دەخاتەڕوو.