له‌باره‌ی هه‌بوونی ده‌رمانی ژه‌هراوی وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان
K24 – هەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان کە ئەو جۆرە دەرمانەی باس دەکرێت و ژەهراویە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن: ئێمه ئاگاداری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه ده‌رمانێك هه‌یه بەناوی (Dok-1max syrup)دوای به‌كارهێنانی بووه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی 18 منداڵ له ئۆزبه‌كستان.
ئاماژە بەوەشکراوە: ئێمه به‌دواداچوونی زانستی و وردمان بۆ كردووه، كه به‌هیچ جۆرێك ئه‌وده‌رمانه له كوردستان بوونی نییه و هاورده‌ش نه‌كراوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ده‌رمانه‌كه له وڵاتی هیندستان له‌لایه‌ن كارگه‌یه‌ك به‌ناوی Marion Biotech، به‌رهه‌مهاتووه، به‌لام نه ئه‌وكارگه‌یه ناوی له‌كوردستان تۆماركراوه و نه هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وكارگه‌یه له كوردستان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان، ده‌شڵێن: هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 18 منداڵه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌ناو ده‌رمانه‌كه به‌ناوی " Ethylene glycol" ، كه ده‌بێته هۆی له‌كار كه‌وتنی ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێك له له‌ش به ته‌واوی.