لە سامەرا 214 دەرزیی لە سکی نەخۆشێک دەرهێنرا
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2026، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا توانییان 214 دەرزی و دەمبوس لە سکی نەخۆشێک دەربهێنن.
نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەکەیان لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن و ئاڵۆزدا، توانییان 214 دەرزی و دەبمووس لە سکی نەخۆشێکی تەمەن 38 ساڵ دەربهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی نەشتەرگەرییەکە بە هاوکاریی تیمی پزیشکی، تیمی سڕکردن و کارمەندانی هۆڵی نەشتەرگەری بەڕێوەچوو. تیمە پزیشکییەکە بە سەرکەوتوویی ئەو حاڵەتەیان چارەسەرکرد.
ئەم نەشتەرگەرییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کەرتی تەندروستی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە سەختەکان بوو.
د. عومەر زەحام خەلیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی سامەڕا جەختی لە گرنگیی بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی تواناکانی کەرتی تەندروستی کردەوە، تا بەردەوام بن لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتییان.

