لوبنان ههناردهی پیاز بۆ عێراق رادهگرێت

K24 - هەولێر
ئهمڕۆ پێنج شهممه (16 شوباتی 2023)، لوبنان رایگهیاند، دوای بهرزبوونهوهی نرخهكهی ههناردهی پیاز بۆ عێراق رادهگرن.
عەباس حاجی حەسەن، وەزیری کشتوکاڵی لوبنان، لهمیانی وۆرکشۆپێکدا لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دوای ئەوەی بانکی نێودەوڵەتی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەی گۆڕینی کشتوکاڵی، خۆراکی سەوز لە لوبنان تەرخانکرد، بۆیە له سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی رابردوو هاوردەکردنمان لە میسرەوە کردەوە، سەندیکاکان رایانگەیاند کە هێشتا 15 هەزار تۆن پیازمان هەیە، ئەم بڕە بەشی چوار مانگ دەکات،و ئەگەر پیازی میسری بچێتە ژوورەوە، زیان بە بەرهەمهێنانمان دەگەیەنێت.
گوتیشی: "دەنگەکان بەرزبوونەتەوە بەهۆی هەناردەکردنی بڕێکی زۆر پیاز بۆ عێراق و لیبیا و وڵاتی سێیەم و نرخی پیازیش لە ئاستی جیهانیدا بەرزبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ بڕیارێک دەدات کە رێگە بە هەناردەکردنی پیاز نەدرێت لە لوبنانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لەسەر گرنگی پرسی بازاڕە ناوخۆییهكان دەکەینەوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی قازانج، بەو پێیەی ئەو بازاڕانە پەیوەندی نێوان جووتیار و بەکاربەرن.
عێراق لەسەر بنەمای یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات دەستی بە هاوردەکردنی سەوزە و میوە کرد، لە لوبنانەوە بۆ گەیاندنی سووتەمەنی نەوت بۆ لوبنان بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە بەرامبەر دابینکردنی ئەوەی کە عێراق پێویستی پێیەتی لە سەوزە و میوە و پێداویستییە پزیشکییەکان.
ههروهها بهرزبوونهوهی نرخی پیاز له عێراق بۆ هەر کیلۆیەک هەزار و 500 دیناری تێپەڕاندووە، هاوکات عێراق هێشتا زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردە دەکات، سەرەڕای ئەو زەوییە کشتوکاڵییە گەورەیەی کە لە هەموو پارێزگاکان ههیهتی.