"ره‌نگه‌ دوو نازناوی لالیگا له‌ بارسێلۆنا وه‌ربگرنه‌وه‌"

لۆگۆی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا
لۆگۆی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا

یانەی بارسێلۆنا بۆ سەلماندنی ئەستۆپاکی خۆی بڕیاریداوە به‌ڵگه‌ و دۆکیۆمێنتەکان پێشکەش بکات کە بە پێدانی بەرتیل بە جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا تۆمەتبارە.
دوای ئەوەی میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، بارسێلۆنا لە ساڵانی 2016 تا 2018 زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار یۆرۆی لە ژێر ناو و بیانووی جیاواز بە جێگیری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا داوه‌.
پاش بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیە، هەر زوو کارگێری بلاوگرانا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: '' ئێمە زۆر نیگەرانین کە لەم ساتە هەستیارە کە یانەکەمان بە ئاستێکی باشدا تێدەپەڕێت، ئەمجۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە بڵاودەکرێنەوە، ئێمە پێشتر لەگەڵ راوێژکارێک گرێبەستمان هەبووە کە زانیاری بدات بە یاریزانەکان، نەوەک ئاسانکاریمان بۆ بکات، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە.
دوای بەیاننامەکەی یانەی بارسێلۆنا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیاش بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەی ئەوانیش هاتووە، خۆزێ ماریا ئێنریکێ لە دوای ساڵی 2018 خانەنشین بووە، لیژنەکەمان لەم رەفتارە زۆر نیگەرانە و ناتوانین هیچ رێکارێک بگرینە بەر، کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەینێت.
به‌ گوێره‌ی ده‌نگۆی به‌شێك له‌ میدیایه‌كان، بارسێلۆنا ئه‌گه‌ری سزادان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی دوو نازناوی لالیگای له‌سه‌ره‌ و ره‌نگه‌ بدرێته‌ یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.

Fly Erbil Advertisment