ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات

ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات
ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی زیاتر لە 70 وڵات دەستپێدەکات.

59یەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 شوبات تاوەکو 19ی شوبات بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، زیاتر لە 45 سەرۆک و سەرۆک وەزیران بەشدارن و یەکێك لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.

هاوکات، لە پانێڵەکانی هەرسێ رۆژی کۆنفرانسەکە زیاتر سەرنج دەخرێتە سەر ئەم پرسەکانی وەک، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، قەیرانی وزە و خۆراک، کەشوهەوا و ئاسایشی ئەوروپا.

Fly Erbil Advertisment