له‌ 2022 ژماره‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتربووه‌

"عێراق لە پلەی سێنزەهەمدایە"

كه‌رتی گه‌شتیاری
كه‌رتی گه‌شتیاری

K24 – هه‌ولێر:

بەپیی ئامارەکانی رێکخراوی گەشتیاری جیهانی، وڵاتی سعوودیه‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ راكێشانی گه‌شتیاران و دوای ئه‌ویش وڵاتی ئیمارات دێت و عێراقیش له‌ پله‌ی سێنزه‌هه‌میندایه‌.

رێکخراوی گەشتیاری جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 2022ـدا سعوودیە لە ریزبەندی یەکەمدایە لەسه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ وڵاتەکەی لەسەر  كه‌ 18 ملیۆن گەشتیار سەردانیکردووە.

هه‌روه‌ها وڵاتی ئیمارات لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە بە 14.8 ملیۆن گەشتیار و عێراقیش لە ریزبەندی سێنزەهەمیندایە بە ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار، وڵاتی کوەیتیش لە ریزبەندی کۆتاییدایە كه‌ ساڵی رابردوو ته‌نیا 203 هەزار گەشتیار سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یانكردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەپێی ئامارەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاماره‌ش هەرێمی کوردستان لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیدا دەکەوێتە پلەی پێنجەم.

ژماره‌ی سه‌ردانیكردنی گه‌شتیاران له‌ ساڵی 2022 (به‌ ملیۆن)
ژماره‌ی سه‌ردانیكردنی گه‌شتیاران له‌ ساڵی 2022 (به‌ ملیۆن)
Fly Erbil Advertisment