"كریستیانۆ باشترین یاریزانی مێژووه"

خۆزێ بیلسا پسپۆڕی خۆراكی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له‌وساته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووه‌ته یانه‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانان گۆڕاون و هاوشێوه‌ی كریستیانۆ سیسته‌می خواردن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و مه‌شقی چڕ و پڕ ده‌كه‌ن و گرینگی زیاتر به جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن.
خۆزێ بیلسا له دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "كواترۆ" قسه له باره‌ی ژیانی وه‌رزشی و تایبه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی كریستیانۆ به یانه‌ی نه‌سڕ له باره‌ی سیسته‌می خۆراكی و شێوازی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد، زۆر سه‌رسام بووم، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و باشترینی مێژووه، یه‌كه‌مین كه‌س ده‌گاته شوێنی مه‌شقه‌كان و دوایین یاریزانیش یانه‌كه جێده‌هێڵێت، كه‌سێكی ته‌واو تێگه‌یشتوو و خوێنده‌واره‌وه، به زانستی خواردنی جۆراوجۆر و ته‌ندروست ده‌خوات بۆیه به‌رده‌وام باشترین وزه‌ی بۆ راهێنانه‌كان هه‌یه.
خۆزێ بیلسا پسۆڕی خۆراكی له یانه‌ی نه‌سڕ ده‌شڵێت: هیچ یاریزانێكم له ژیانی خۆمدا هێنده‌ی كریستیانۆ پیشه‌گه‌ر و تێگه‌یشتوو نه‌بینیوه، هه‌ركاتێك گفتووگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ده‌بێته ئه‌زموونێكی فێركاری بۆ من، ئیتر من ناتوانم هیچ شتێك فێری كریستیانۆ بكه‌م، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ئێستا یارمه‌تی من ده‌دات.
خۆزێ بیسل گوتیشی: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی نه‌سڕ هه‌وڵده‌ده‌ن رێنماییه‌كانی كریستیانۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی دۆن بۆ باشتركردنی ئاستی ده‌یكات زۆر نایاب و سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه هه‌موویان هاوشێوه‌ی كریستیانۆ مه‌شقه‌كانیان به‌چڕی و به‌رده‌وامی و توندتر ده‌كه‌ن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 38 ساڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ له كۆی 5 یاری، 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.
