گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی له سعوودیه‌وه بۆ كه‌ریم بێنزێما

تۆڕی هه‌واڵی Relevoـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گرێبەستی كه‌ریم بێنزێما لەگەڵ ریال مه‌درید لەم وەرزەدا کۆتایی دێت، واتە ئێستا ئه‌و یاریزانه دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکی تر واژۆ بکات.
بەگوێرەی سه‌رچاوه‌كه، هێشتا چارەنووسی بێنزێما لەگەڵ ڕیال مەدرید ناڕوونە و هیچ کام لە به‌رپرسانی ریال مه‌درید لێدوانێکی ڕوون لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە فەرەنسییە ناده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: "بێنزێما ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی لە سعودیەوە هەیە بۆ ماوەی دوو وەرز پێگه‌یشتووه به مووچه‌ی ساڵانه 60 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام ناسنامه‌ی یانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
لە هەمانکاتدا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه دوای هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، بێنزێما لە هەواڵی ئەگەری دوورخستنەوەی ئانچیلۆتی دەترسێت، چونکە ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییەی زۆر خۆشدەوێت کە به‌رده‌وام پاڵپشتی ده‌كات و متمانەیەکی زۆری پێده‌به‌خشێت.
لە دوای چوونی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سعودیە، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی گه‌وره رووبكه‌نه خولی سعوودیه.
كه‌ریم بێنزێمای 35 ساڵ، ماوه‌ی 14 وه‌رزه یاریی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات، له كۆی 628 یاری، 339 گۆڵ و 163 ئاسیستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كردووه.