سامسۆنگ وەڵامی کێشەیەکی شاشەی Galaxy S23 Ultra دەداتەوە

K24 - هەولێر
کڕیارانی S23 ئۆڵترا گلەیی هەبوونی کێشەیەک لە بەشی خوارەوەی شاشەی مۆبایلەکە دەکەن و سامسۆنگیش وەڵامیان دەداتەوە.
بەپێی چەند پۆستێک لەسەر وێبسایتی Reddit، تویتەر و Samsung Community forums بێت، کێشەیەک لەسەر شاشەی مۆبایلە گرانبەهاکەی گالاکسی دۆزراوەتەوە، پێدەچێت بەشی خوارەوەی شاشەکە کێشەیەکی هەبێت، کاتێک لە گۆشەیەکی رووناکەوە سەیربکرێت پێدەچێت پارچەیەکی بچووکی دەرهاتبێت، سامسۆنگ لە وەڵامدا دەڵێت: شاشەکە کێشەی نییە.
Can confirm that every Galaxy S23 Ultra unit in this store (all demo units and my unit) has this "defect" at the bottom right part of the *display*.
— Alvin (@sondesix) February 16, 2023
It has that weird look and I'm not even sure where it is a defect or just Samsung itself messing up. pic.twitter.com/4qqv46kRt8
نرخی ئەم مۆبایلە 1200 دۆلارە و کڕیاران دەڵێن: دەبێت سامسۆنگ بە زووترین کات وەڵامی ئەو کێشەیە بداتەوە.
سامسۆنگ لە هەژماری بریتانی Samsung UK دەنوسێت ئەمە كێشە نییە، هۆکاری سەرەکی شاشەکە وا خۆی نیشان دەدات، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە شاشەکە لە چەند چینێکی جیاواز پێکهاتووە هەوڵیانداوە باشترین چینەکان دروستبکەن تا مۆبایلەکە دژە ئاو بێت و دڵۆپە ئاو نەچێتە ناو مۆبایلەکە، بۆیەش شێوەی بەشی خوارەوەی بەو شێوەیە خۆی نیشان دەدات.
سامسۆنگ لە وێبسایەتی خۆی لاپەڕەیەکی کردووەتەوە تایبەت بەو بابەتە و روونکردنەوەی تەواو دەدات، لەسەر ئەوەی بۆچی بەو شێوەیە ئەو شاشەیە خۆی نیشان دەدات، سامسۆنگ ئاماژەی بەوەشداوە، کێشەی نییە و مۆبایلەکە لە کار ناکەوێت.
گالاکسی ئێسی ئۆڵترای نوێ، خاوەنی کامێرای 200 مێگا پیکسڵە، پرۆسێسەری Snapdragon 8 Gen 2ـی لەسەرە، سامسۆنگ دەڵێت بەهێزترین و بەتواناترین مۆبایلە تا ئێستا بەرهەمیان هێنا بێت.