چه‌ند دیمه‌نێكی نوێترین فیلمی Fast X بڵاوكرایه‌وه‌

دیمەنی نوێی فیلمی  Fast X
دیمەنی نوێی فیلمی Fast X

K24 - هەولێر: 

ئەمجارە ڤین دیزڵ رووبەڕووی جەیسن مەمۆوا دەبێتەوە لە نوێترین ترەیلەری فیلمە نوێیەکەی Fast & Furious.

دوای 21 ساڵ لە بڵاوکردنەوەی یەکەم فیلمی فاست، دیزڵ هەر بەردەوامە لە رابەرایەتی کردنی تاقمەکەی خێزانی Fast & Furious و بڕیارە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ دەیەم بەشی ئەو زنجیرە فیلمە بڵاوبکرێتەوە.

چیڕۆکی فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ تەواو نوێ نییە و درێژکراوەی هەر 10 فیلمی رابردووە، خراپەکارێکی نوێی تێدایە بەناوی دانتێ، لەلایەن رۆڵگێڕی ئەکوامان و ئەستێرەی زنجیرەی SEE جەیسن مەمۆوا رۆڵەکەی دەگێڕێت.

ئەمجارە زۆرترین ئەکتەری زنجیرە فیلمەکە بەشدارن، لە هاتنەوەی سەنگ کانگ، تایریس گیبسن، جۆردانا بروستەر، جۆن سینا، هێلین میرن، هه‌روه‌ها بەشداری براوەی خەڵاتی ئۆسکار بری لارسن و چارلیز سێڕۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانی سه‌ره‌كی میشێل رۆدریگز و ڤین دیزڵ.

ئەمجارە ڤین دیزڵ رووبەرووی جەیسن مەمۆوا دەبێتەوە لە نوێترین ترەیلەری فیلمە نوێیەکەی Fast & Furious
ئەمجارە ڤین دیزڵ رووبەرووی جەیسن مەمۆوا دەبێتەوە لە نوێترین ترەیلەری فیلمە نوێیەکەی Fast & Furious

فیلمەکە لەلایەن Louis Leterrier کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، کە پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکانی Transporter 2، Now You See Me و چەندین فیلمی دیکەی ئەکشن کردووە. فیلمە نوێیەکەی فاست بڕیارە لە 19ـی مانگی پێنج لە سینەماکان نمایشبکرێت.

Fly Erbil Advertisment