دادگای ئیسپانیا رهفزێكی دیكهی دایه ئالڤێس

دانی ئالڤێس یاریزانی بەڕازیلی رەفزێکی دیکەی لەلایەن دادگای ئیسپانیا وەرگرت و تانەکەی رەتکرایەوە، کە ئالڤێس داوای کردبوو بە کەفالەت لە زیندان ئازاد بکرێت، بەڵام دادگای ئیسپانیا ترسی لەوە هەیە کە یاریزانەکە رابکات و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، بەڕازیلیش ئامادە نییە هاوڵاتیانی رادەست بکاتەوە کە لە وڵاتێکی دیکەوە سزادرابن.
دانی ئالڤێسی بەڕازیلی هێشتا هەورە رەشەکەی لەسەرە و لە زیندانێکی ئیسپانیا ژیان دەکات، دوایین بڕیاری دادگەش لە بەرژەوەندی ئەم یاریزانە نەبوو.
داگەی ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە دانی ئالڤێسی بەڕازیلی بە کەفالەت لە زیندان ئازاد بکات لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێک بەردەوامە.
دادگای ناوبراو هێما بۆ ئەوە دەکات کە دانی ئالڤێس مەترسی هەڵاتنی لەسەرە و دەبێت لە ماوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیدا لە زیندان بمێنێتەوە و وادەی دانیشتنی داهاتووی دادگاییکردنەکەشی نادیارە.
ئالڤێس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێک لە یانەیەکی شەوانەی شاری بارسێلۆنا دەستگیرکراوە، یاریزانە بەڕازیلیەکە رەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت و رایگەیاندووە کە ئەم کارەی بە رێککەوتن لەگەڵ کچەکە کردووە.
پارێزەرانی ئالڤێس داوایان کردووە کە ئالڤێس بە کەفالەت ئازاد بکرێت و یاریزانەکە ئامادەیە تەنانەت پاسپۆرتەکەشی رادەست بکات، ئەگەر ئازاد
بكرێت، تهنانهت رازییه کە ئامێری جی پی ئێسی بۆ دابنرێت و راپۆرتی رۆژانەی بداتە دادگا، تەنانەت ئامادەیە زیاتر لە 500 مەتر لە شوێنی مانەوەی دوور نەکەوێتەوە.
بەڵام دادگای ئیسپانیا داواکارییەکەی رەتدەکاتەوە و متمانەی بە یاریزانە بەڕازیلیەکە نییە، دادگا پێیوایە ئەم رێکارانە بەس نابن بۆ ئەوەی ئالڤێس نەتوانێت هەوڵی هەڵاتن بدات، چونکە ئالڤێس باش دەزانێت ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا ساغ ببێتەوە چەند ساڵێک لە زیندان دەمێنێتەوە.
دادگای ئیسپانیا دەڵێت: هیچ شتێک رێگر نابێت لەبەردەم هەڵاتنی ئالڤێس لە ئیسپانیا، ئەو دەتوانێت لە رێگەی ئاسمانی و دەریایی و تەنانەت وشکانیشەوە لە وڵاتەکەیان بڕوات، بەبێ ئەوەی بەڵگەنامەکانی پێبێت خۆی دەگەیەنێتەوە بەڕازیل.
ترسێکی دیکەی دادگای ئیسپانیا ئەوەیە بەڕازیل هاوڵاتییەکانی خۆی رادەست ناکاتەوە کاتێک لە وڵاتانی دیکەوە تاوانێک دەکەن و سزا دەدرێن، هەروەکو ئەوەی رۆبینیۆ کردی، ئەم یاریزانە لە ئیتاڵیا بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر کچێک سزای زیندانی نۆ ساڵی بەسەردا سەپێنرا، ساڵی رابردووش لەلایەن دادگای باڵای ئیتاڵیا سزاکەی پشتڕاستکرایەوە بەڵام تا ئێستاش لە بەڕازیل بە ئازادی ژیان بەسەر دەبات.