دوای نوێترین نەشتەرگەری جوانکاری هەیفا وەهبی بەدیارکەوتەوە

K24 - هەولێر 

گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی دوای نوێترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەموچاوی بە چەند وێنەیەک خۆی دەرخستەوە

 

هەیفا وەهبی لە شاری حەلەب دوای بومەلەرزەکە بینراوە، چەندین منداڵ دەورەیان داوە و وێنەیان لەگەڵ گرتووە، هەیفا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند " لە دڵ و چاومەوە هیوای باشتربوون بۆ هەمووان دەخوازم، من لێرەم بۆ ئەوەی چیم پێ بکرێت بۆتانی بکەم".

دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیشتنی هەیفا، هاوکارییەکانی هەیفا گەیشتنە شاری حەلەب، هەزار سندووقی شیری منداڵانی دابینکردبوو.

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Haifa Wehbe (@haifawehbe)

هەیفا ماوەی مانگێکە وێنەی کۆنی خۆی بڵاودەکاتەوە بەهۆی نوێترین نەشتەرگەری کە بۆ دەموچاوی کردوویەتی، دوای رووداوی بومەلەرزەکە بۆ جارێکی دیکە بە وێنەی نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدیار کەوتەوە.

هەیفا وەهبی لەگەڵ خانمە هونەرمەند ئەلیسا بەیەکەوە لە شاری دەوحە کۆنسێرتێکی گۆرانی ئەنجام دەدەن، لە بەرواری لە 9ـی مانگی داهاتوو. 

 

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Haifa Wehbe (@haifawehbe)