چاڤی هێرناندێز 3 یاریزانی له‌ده‌ست دا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا لیستی تیپەکەی بۆ یارییەکەی سبەی بڵاو کردەوە، کە بڕیارە لە یاریگای ئۆڵترافۆرد لە یاریی گەڕانەوە رووبەڕوو ببنەوە.
لە یاریی چووندا کە لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوەچوو هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسان بوون.
لەم یاریی گاڤی بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێت یاریی بکات، عوسمان دێمبێلێ و پێدریش پێکانیان هەیە و لەم یارییە ئامادە نابن.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی یۆرۆپالیگ، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، بردنه‌وه‌ی هه‌رلایه‌كیان راسته‌وخۆ ده‌یگه‌یه‌نێته قۆناخی داهاتوو، له ئه‌گه‌ری یه‌كسانبوون په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر دوو نیوه‌ی زیادكراو و لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان.