له‌مانگی ئه‌یلووله‌وه تومه‌نی ئێرانی له سەدا 45ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه

K24 - هه‌ولێر
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، نەیارانی وڵاتەکەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە پشت دابەزینی بەهای تومه‌نی ئێرانییەوەن، بەرامبەر بە دراوه بیانییەکان بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریکی.
لەلایەکی دیکە ئیحسان خەندوزی وەزیری ئابووری ئێران، لە دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌دا، بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان "زۆر کەسیان لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەستگیرکردووە، کە ئامانجیان پەکخستنی بازاڕی دراو بووە".
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەهای دۆلار به‌رامبه‌ر به تومه‌نی ئێرانی به‌رزبووه‌ی زیاتری بەخۆیەوە بینی، به‌شێوه‌یه‌ك 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به 6.1 ملیۆن تومه‌ن تۆمار كرد.
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: "ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه له‌باره‌ی دراو به پلانگێڕی ده‌زانین، چونكه دوژمنان نه‌یانتوانی له رێگه‌ی
ئاژاوه‌گێڕی بگه‌ن به ئه‌نجام، بۆیه دەیانەوێت بە ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی ئابووری پرسی دراودا، نائارامی له وڵات‌دا دروست بكه‌ن".
دوو رۆژ لەمەوبەر بانکی ناوەندی ئێران قەدەغەی له‌سه‌ر دوکانەکانی ئاڵ‌وگۆڕكردن به دراوی قورس هەڵگرت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هێورکردنەوەی بازاڕ و کەمکردنەوەی خواست لەسەر دۆلار، هه‌روه‌ها لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا تومەنی ئێرانی نزیکەی لەسەدا 60 بەهاكه‌ی لەدەستداوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ده‌ڵێت، دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی ئەیلوول لە ئێران، به‌های تومه‌نی ئێرانی نزیکەی 45%ی بەهاکەی لەدەستداوە.
لەگەڵ ئەوەی هەڵاوسان ساڵانە زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئێرانییەکان هەوڵدەدەن بەهای پاشەکەوتەکانیان بە کڕینی دراوی بیانی یان زێڕ بپارێزن.
گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2018 بە سنووردارکردنی هەناردەی نەوت و دەستڕاگەیشتن بە دراوی بیانی، زیانی بە ئابووری ئێران گەیاند.