به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌رین بۆ كوردستان24: ده‌نگۆی داخستنی ده‌روزاه‌ی كێلێ دووره له راستییه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌رین ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌روازه‌ی كێلێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه داخرابێت و ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌نگۆیه "ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، ده‌نگۆی داخستنی ده‌روازه‌ی كێلێی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له چه‌ند سایت و په‌یجێك بڵاوبووه‌وه، گوایه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌و ده‌روازه كشاونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه داخراوه.
له‌وباره‌وه، جه‌وهه‌ر ره‌سوول، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌رین به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌واڵه‌كه دووره له راستییه‌وه و ئه‌و ده‌نگویه "ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه". روونیشیكرده‌وه، "کێلێ یەکێکە لە پاکترین دەروازە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان، دوورە لە بابەتی قاچاغ و ھەموو رێکارە یاسایی و گومرگیەکانی تێیدا جێبەجێدەکرێن و داخستنی دەروازەکەش لەسەر داوای حکومەتی عێراق دوورە لە راستییەوە و ئێستا جموجۆڵی بازرگانی بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت."
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لەھیچ دەروازەیەکی سنووری ھەرێمی كوردستان، پاسەوانی سنوور لەسەر جادە نەمابوو، تەنھا لە کێلێ نەبێ، ئەوان بەفەرمانی سەرووی خۆیان کشاونەتەوە، چونکە پێیان گوتراوە ئەوە کاری گومرگە نەک پاسەوانی سنوور".
دەنگۆی داخستنی دەروازەی کێلێ لە کاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەردوو حکومەتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەکاری دەکەن بە پاسپۆرت ھاتووچۆی گەشتیاری لەو دەرازە سنووریە بەگەڕ بخەن.
پێشتریش بەرێوبەری گومرگی راپەرین به كوردستان24ـی گوتبوو: حکومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو رێکارە یاسایی و ئامادەییەکی نیشانداوە کە مەرزەکە بکرێتە نێودەوڵەتی و ھاتووچۆی گەشتیاری تێدا بکرێتەوە .