هێلی ئاسمانی عێراقی داشكاندن له گه‌شته‌كانی بۆ خانه‌نشینان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر خانه‌نشینێك له‌رێگه‌ی هێلی ئاسمانی عێراقییه‌وه گه‌شت بكات، به‌رێژه‌ی 25% داشكاندنی له نرخی بلیتی چوون و هاتن بۆ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (27ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای گشتی بۆ هێلی ئاسمانی عێراقی پابه‌ند ده‌بێت به بڕیاری داشكاندن بۆ خانه‌نشینان به‌رێژه‌ی 25% له نرخی بلیتی چوون و هاتن ته‌نیا بۆ جارێك له ساڵێكدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، هه‌موو تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌رێژه‌ی 90% داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كانیش به‌رێژه‌ی 50% داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له گه‌شته‌كانیان هێلی ئاسمانی عێراقی به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و عێراقییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، هێلی ئاسمانی عێراقی به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌یگوازێته‌وه بۆ عێراق.
ئه‌م بڕیارارانه‌ش پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراون له‌میانی ئه‌و رێكارانه‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامیداوه.