ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووریی عێراق له‌باره‌ی ده‌رمان و هێلكه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووری به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن كۆبووه‌وه له‌باره‌ی پرسی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پشتگیركردن له به‌رهه‌می هێلكه‌ی خۆماڵی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، جێگیری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به ئاماده‌بوونی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، کشتوکاڵ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و سەرۆکی ده‌سته‌ی وەبەرهێنانی نیشتمانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووری حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، میوانداری وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمانی کراوه بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پشتگیركردن له کەرتی تەندروستی و دابینکردنی دەرمان، پێداویستی پزیشکی و تاقیگەی سەردەمیانە و له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كان بدرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ كاروباری هونه‌ری، بڕیاردرا بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی هێلکە له ناوخۆی وڵات، وەزارەتی بازرگانی گرێبەست لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی بكات بۆ کڕینی بەرهەمەکانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه بۆ زیاتر پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می هێلكه، بڕیاردرا له‌رێگه‌ی دابینكردنی ڤاكسین، ده‌رمان و عه‌له‌فی په‌له‌وه‌ر پشتگیری به‌رهه‌مهێنه‌رانی هێلكه بكرێت.