لە دادگای فیدڕاڵی وەزارەتی بازرگانی عێراق سكاڵا له دژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تۆمارکردووە.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی وه‌رگرتنی 500 دینار له‌به‌رامبه‌ر پێدانی به‌شه خۆراكی هاووڵاتییان، وەزارەتی بازرگانی عێڕاق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لە دژی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه، باركردن، نووژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆگاكان و پاداشتی فه‌رمانبه‌ران به‌كارهاتووه، كاتێك حكومه‌تی عێراق پاره‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه نه‌ناردووه، ناچار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه‌ی له هاووڵاتیان وه‌رگرت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌رمانگرتووه، هه‌مووی دیاره".