دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردا دێت

K24 – هەولێر
لیژنەی بەدواداچوونی و دابەشکردنی بەنزین رایدەگەیەنێت، لەمەودوا بڕی پێدانی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت، پاس و تەکسییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی و دابەشکردنی بەنزین-ی سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی بەسەرەوەیە، لەمەودوا بەنزینی 800 دیناری بۆ گشت ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان تەنها بە بڕی 40 هەزار دیناریان پێدەدرێت، هەروەها بەنزینی 690 دینار بۆ پاسەکان تەنها بڕی 40 هەزار دینار و بۆ تەکسییەکانیش بەنزینی 690 دینار بڕی 30 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
