قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی له عێراقدا ئاشكرا ده‌كرێت

K24 - هەولێر
راوێژكاری دارایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی و زێڕ له عێراق، ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ده‌گی بیانی په‌یوه‌سته به رێنماییه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیه‌ی راگه‌یاند: یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق، گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی له مێژووی دارایی عێراقدا و ئێستا گه‌یشتووه‌ته 115 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كان به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پلاتفۆڕمێكی بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، گوتیشی: به‌رێوه‌بردنی یه‌ده‌گی دراوی بیانی په‌یوه‌سته به‌رێنماییه ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌به‌رهێنان، كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تی فره لایه‌نه‌كانه‌وه دامه‌زراوه، له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌به‌رهێنانی گونجاو و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌م وه‌به‌رهێنانه ده‌ره‌كیانه، باڵانسی جوڵاون كه تێكڕای له 12 تاوه‌كو 15 ملیار دۆلار كه‌متر نییه.
ده‌شڵێت: به‌دواداچوون بۆ پاره بلۆككراوه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، هی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام و ئه‌و پارانه‌ی دوای ساڵی 2003، كه به‌گه‌نده‌ڵی بردراوه، هه‌موویان پابه‌ندن به یاسای ژماره 7 ساڵی 2019 كه سندووقی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌یه كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.