سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جه‌ختی له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرده‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کرد.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چارەسەرببن .

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی رۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

چاکسازییە گشتگیر و هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و  پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پاراستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

768
658
876
87
86
Fly Erbil Advertisment