کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان کانی کوردەیی هەڵوەشاندەوە

k24 - هەولێر:

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری دوورخستنەوەی عوسمان کانی کوردەییمان لە ریزەکانی کۆمەڵ هەڵوەشاندەوە.

ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری (م. عوسمان کانی کوردەیی) ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ریزەکانی کۆمەڵ دورخرایەوە، بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە.

راشیگەیاند، لەمڕۆوە مامۆستا عوسمان ئەندامی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەیەتی و پابەند دەبێت بە بڕیارو سیاسەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی.