عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: كۆبوونه‌وه‌ی رابردوومان له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی باش بوو
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی "باش بوو" و له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ش باس له هه‌ندێك ورده‌كاری تر له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی شاندی پارتی بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن له‌میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 8:00ـی كوردستان24، ریاگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی نێوان ئێمه و یه‌كێتی باش بوو، له‌سه‌ره‌تا وا رێككه‌وتین گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌ستپێبكه‌ین كه ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له‌سه‌ریان ئاسانه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتبووین، ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت".
گوتیشی، "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ باسیان له یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتان كردووه، گوایه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید بكات، ئه‌گه‌ر لایه‌نگری حزبێكی تایبه‌ت نه‌بێت." گوتیشی، "ئه‌وه‌ی بێته ناو پڕۆسه‌ی سه‌ربازییه‌وه، سه‌ربه‌خۆ نییه و لایه‌نێكی گرتووه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کورسی پێکهاتەکان و دانانی میکانیزمێك بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و سەردانیکردنی لایەنەکان دەکەن.
هه‌روه‌ها بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە کۆبوونەوەی رابردووی هەردوو دەزگاکە، لەسەر پرسەکانی چوار بازنەیی، دابەشکردنی کورسییەکان بەپێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، دوو شێوازی لیست و بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێکەوتبوون.
سەبارەت بە کورسی كۆتای پێکهاتەکان هاوار محه‌ممه‌د جەختیکردەوە، پارتی لەگەڵ ئەوەدایه، پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ئاشکراشی کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ پێنج له‌دایكبووی نوێ کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان نزیکەی 400 هەزار دەنگدەر بێت مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه له زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا كرده‌وه.
پێشتریش كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتوون كه بریتین له:
- هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه ئه‌نجامبدرێت.
- شێوازی هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.
- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت.
- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی تۆماری دەنگدەران.