كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی دواخرا

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دواخرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023) دواخرا.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردندا، لەسەر داوای یەکێتی دواخراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، رۆژی شه‌ممه لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کورسی پێکهاتەکان و دانانی میکانیزمێك بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و سەردانیکردنی لایەنەکان دەکەن.
هه‌روه‌ها بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، لە کۆبوونەوەی رابردووی هەردوو دەزگاکە، لەسەر پرسەکانی چوار بازنەیی، دابەشکردنی کورسییەکان بەپێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، دوو شێوازی لیست و بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێکەوتبوون.
سەبارەت بە کورسی كۆتای پێکهاتەکان هاوار محه‌ممه‌د جەختیکردەوە، پارتی لەگەڵ ئەوەدایه، پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ئاشکراشی کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ پێنج له‌دایكبووی نوێ کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان نزیکەی 400 هەزار دەنگدەر بێت مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه له زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا كرده‌وه.
پێشتریش كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتوون كه بریتین له:
- هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه ئه‌نجامبدرێت.
- شێوازی هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.
- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت.
- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی تۆماری دەنگدەران.