شۆكێكی دیكه بۆ تۆپی پێ
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی كه‌وتووه‌ته داوی كچانی ئینستاگرامه‌وه

خانمێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی فه‌ره‌نسی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردن سكاڵای له دژی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی تۆماركردووه، به پۆلیسی راگه‌یاندووه به شه‌ق ئه‌م یاریزانه‌ی له‌خۆی دوور خستووه‌ته‌وه.
10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی گه‌نج خۆی گه‌یاندووه‌ته پۆلیسی فه‌ره‌نسا و ده‌ركه‌وتووه ئه‌شره‌ف حه‌كیمیش تاوانێكی هاوشێوه‌ی دانی ئاڵڤێسی به‌ڕازیلی كردووه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا، سه‌ره‌تا ژنه‌كه نه‌یویستووه سكاڵا تۆمار بكات، به‌ڵام پۆلیس هانی داوه و بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له دژی به‌رگریكاره مه‌غریبیه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان تۆمار بكات.
ئاماژ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه له رێكه‌وتی 16/1ـی ئه‌مساڵ له ریگه‌ی ئینستاگرامه‌وه ئاشنا ده‌بن، له رۆژی 25ـی شوباتی مانگی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كتریان بینی، له‌و رۆژه‌دا ژن و مناڵه‌كانی ئه‌شره‌ف له دوبه‌ی ده‌بن، ئه‌شره‌ف ئه‌م ژنه بۆ ماڵی خۆی بانگهێشت ده‌كات و به پێی دانپێدانانی ژنه‌كه، بارودۆخ له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت و له كۆتاییدا ناچار بووه به شه‌ق ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان له‌خۆی دوور بخاته‌وه.
ئه‌شره‌ف هێشتا زیندانی نه‌كراوه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری پۆلیس دایه و هه‌موو ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌گوترێت هبه ئه‌بوك هاوسه‌ری ئه‌شره‌ف ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی سینه‌مایه و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێكردووه. به‌ڵام هێشتا به ئاشكرا راینه‌گه‌یاندووه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام وێنه‌ی دووكه‌سی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف له ئینستاگرام سڕیوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه جیابوونه‌وه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌م دۆسیه‌وه نییه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت كه بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان داوه. ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌یان كاتێك بڵاوبوویه‌وه كه ئه‌شره‌ف له‌گه‌ڵ كیلیان ئێمباپێ بۆ پشوو سه‌ردانی نیویۆركیان كردبوو. ئه‌وكات هاوژینه‌كه‌ی له ئیسپانیا بووه و له وه‌ڵامی میدیایه‌كاندا ته‌نیا گوتویه‌تی: جیا نه‌بوونه‌ته‌وه.
فانی كولین پارێزه‌ری ئه‌شره‌ف حه‌كیمی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه تۆمه‌تێكی درۆ و هه‌ڵه‌یه، ئه‌شره‌ف زۆر هێوره و چاوه‌ڕوانی دادپه‌روری ده‌كات، یانه‌ی پاریس سانجێرمان تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه.
هبه ئه‌بوك ئه‌كته‌رێكی به ڕه‌سه‌ن توونسییه، به‌ڵام له ئیسپانیا له دایكبووه، پێش ئه‌وه‌ی له 2020 په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ساز بكات، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ جۆردی ئالبای یاریزانی بارسێلۆنا هه‌بووه.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
