ئه‌ندام عومه‌ر: هه‌ژماری من ده‌بێته پردی نێوان پرۆژه‌ی گه‌نجان و جیهانی ده‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كاته‌وه و به ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی داده‌نێت بۆ فراوانكردنی بازرگانی و ئه‌و پرۆژه بچووك و مامناوه‌ندانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌ندام عومه‌ر، شاره‌زا له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان له‌میانی به‌شداریكردنی له هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی كوردستان24 به هاژه غه‌فووری راگه‌یاند، زیاتر له 26 ملیۆن كه‌س له جیهاندا خاوه‌نی كاری بازرگانی ئۆنلاینن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سیستمی بانكی نه‌بووه، بۆیه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی بازرگانیكردن و ده‌ستگه‌یشتن به به‌رهه‌مه‌كانیش سوودمه‌ندنه‌بوون.
ئه‌ندام عومه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هانده‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متماته بۆ سیستمی بانكی و په‌ره‌پێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕ و كاروباره بازرگانییه ئه‌لیكترۆنی و دیجیتاڵییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ده‌رگای بازرگانی ئۆنلاین له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات.
سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی كڕیار و فرۆشیار، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا سیستمی پاره‌دان به‌شێوه‌ی كاش بووه، له هه‌رێمی كوردستان نه‌تواندراوه سوود له بواره وه‌ك پێویست وه‌ربگرێت و زۆرجاریش فرۆشیاره‌كان زیانیانكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌وه، یاخود كه‌سێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رهه‌مێكی خۆی فرۆشتووه تا پاره‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، له ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌دا، پاره‌یه‌كی زیاتری خه‌رجكردووه به‌ڵام دوای چوونه‌بواری پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، ئه‌و گرفتانه‌ش چاره‌سه‌رده‌بن.