سزای سه‌رپێچیكارانی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان 25 ملیۆنه دیناره

K24 - هەولێر
به‌رپرسانی عێراق بڕیاریانداوە هەنگاو بنێن بۆ جێبەجێکردنی "یاسای شارەوانی"ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023، كه مادده‌كه پەیوەست بە "قەدەغەکردنی هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە".
دوێنێ شه‌ممه، ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان كرد، بۆ رێگریكردن له هاورده‌كرنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
سەرچاوە نزیکەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بە شه‌رقولئه‌وسه‌تیان راگەیاندووە، "یاساکە پەسەندکراوە و جێبەجێ دەکرێت، و بڵاونەکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وه‌قائیع بۆ ساڵانێک پێشێلکارییەکی یاسایی و ئیدارییە".
ساماڵ عەبدولره‌حمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی حکومەتی هەرێمی کوردستان به میدیا ناوخۆییه‌كانی رایگەیاند: "هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەربچێت، پێویستە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تێپەڕێت و پەسەند بکرێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش لەوە ئاگاداری نەکردینەوە".
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016 لەلایەن پەرلەمانی عێراقه‌وه پەسەندکرا، بەڵام ئەوکات کە فوئاد مەعسووم، سه‌رۆككۆماری عێراق بوو، لە رۆژنامەی فەرمی “ئه‌لوه‌قائع”دا بڵاوی نەکردەوە، دوای نزیکەی حه‌وت ساڵ جارێكی دیكه دادگای سەرۆکایەتی بڕیاریدا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوی بکاتەوە.
رەخنەگرانی یاساکە دەڵێن، بە ئاشکرا پێشێلکردنی بڕگەکانی دەستوورە، "دەرکردنی یاسایەک کە دژایەتی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکان بکات"، هەندێکی دیکە پێیان وایە جێگرەوەی سرووشتی بۆ جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردن، كاری قاچاخچێتی بەرفراوان دەبێت، لەژێر چاودێریی کوتلە چەکدارەکان و هێزە زلهێزەکاندا.
یاساکە سزای سەرپێچیکاران دەدات بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار (نزیکەی 16 هەزار دۆلار) لە ئەگەری پابەندنەبوونیان پێیەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سزایەکی بۆ ئەو کەسانە دانەناوە کە كحول ده‌خۆنه‌وه.