لە سووریا یه‌ك كیلۆ پیاز هەفتانە به كارتی زیره‌ك به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت

K24 - هەولێر
له سووریا پیاز چووه ریزی ئه‌و خواردنانه‌ی كه نرخه‌كانیان زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه له بازاڕدا زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه، وه‌كو گۆشت، شیر، پەنیر، هێلکە، زەیتی زەیتون، مۆز و سێ‌و، كه نرخه‌كانیان چەندین جار لە نرخی میوە تێپەڕاندووه.
وەزارەتی بازرگانی سووریا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت، رۆژانی شه‌ممه یه‌ك كیلۆ پیاز بكڕێت، واته هه‌فته‌ی جارێك ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت. ده‌شڵێت "ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پیرزی ره‌مه‌زان.
له ئێستادا نرخی یەک کیلۆ پیاز له سووریا 15 هەزار لیرەی تێپه‌ڕاندووه، کە ده‌كاته دوو دۆلاری ئەمەریکی، هاوكات سوورییەکان هەرگیز خەیاڵیان نەدەکرد نرخی پیاز بگاته ئه‌و ئاسته، چونکە له‌سوریا بە "خۆراکی هەژاران" دادەنرێت، بەڵام ئێستا پیاز تاڕادەیەکی زۆر لە بازاڕدا نەماوە و حکومەت قۆرخکاری هاوردە و فرۆشتنی کردووە و پیازیش چووه ریزی نان و سووتەمەنی و غازی ناوخۆ.
فرۆشیارێک لە بازاڕی سەوزە و میوە لە باب سریجە له دیمه‌شق، بە شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند، کیلۆیەک پیاز زیاترە لە 15 هەزار لیرە، حکومەت ناچاری کردین بە نرخی 6 هەزار بیفرۆشین بە سزا و هەڕەشەی غەرامە و زیندانی، بۆیە چیتر هیچ کام لە فرۆشیارەکان نا‌وێرن پیاز بفرۆشن.
ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا" لە زاری سامی جەلیل، بەڕێوەبەری لقی دامەزراوەکە لە دیمەشق بڵاوی كرده‌وه، رۆژانی شه‌ممه به‌پێی كارتی زیره‌ك پیاز لە مۆڵ و هۆڵ و فرۆشگاکانی لقەکە پێشکەشی خه‌ڵك ده‌كرێت، به‌نرخی 6 هه‌زار لیره، و دەڵێ: بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گه‌نده‌ڵی نهفرۆشتنهوه به بازرگانان.