په‌كه‌كه ده‌نگۆى شه‌هيد بوونى سه‌ركرده‌يه‌كى ره‌تده‌كاته‌وه
پارتى كرێكارانى كوردستان، ده‌نگۆى گيانله‌ده‌ستدانى يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ره‌تده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
پارتى كرێكارانى كوردستان، ده‌نگۆى شه‌هيدبوونى يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ره‌تده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ به يه‌ك دێڕ به بێ ناوبردنى سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانى، ده‌نگۆى شه‌هيدبوونى باهۆز ئهرداڵى له سووريا بڵاوكرده‌وه.
له يه‌كه‌م لێدوانيان بۆ ميديا، چه‌ند به‌رپرسێكى پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌و دهنگۆيهيان ره‌تكرده‌وه و رايانگه‌ياند، ئه‌و هه‌واڵه هيچ بنه‌مايه‌كى نييه.
به‌رپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستان به مه‌رجى ناونههێنانيان ئه‌وه‌يان روونكرده‌وه، كه ئاژانس و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن له رۆژئاواى كوردستان كارده‌كه‌ن و ده‌توانن به‌دواداچوونى زياتر بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن.
باهۆز ئه‌رداڵ به ديارترين فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ده‌وترێت چووه‌ته رۆژئاواى كوردستان و له‌وێ سه‌رقاڵى پێگه‌ياندنى كاديرى سه‌ربازييه.