روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی 68 فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی سه‌ر به‌ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سه‌ر به‌ وەزارەتی دارایی و ئابووریی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا نووسراویان  نەگەیشتووه‌ته‌ لامان، تا کاری پێویستی لەسەر بكه‌ین.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی 68 فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کە پێشتر مووچەکانیان لە سەر داهاتی کەپەک خەرج دەکرا.

 تا ئێستا نوسراوەکەیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئابووری تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت.

لەبەر ئەو هۆکارە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە.